دزینی هه‌زاران به‌ڵگه‌ی سازمانی ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

میدیاكانی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانیانی ئه‌و وڵاته توانیویانه‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌ی نهێنی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسڕائیل بدزن.

به‌ وته‌ی میدیاكانی ڕژیم، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و عه‌مه‌لیاته ئه‌نجام دراوه‌ و هۆكاری دێر بڵاوكردنی هه‌واڵه‌كه‌، گواستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان بۆ نێو خاكی ئێران و ئه‌و شوێنانه‌ بووه‌ كه‌ بۆی دیاری  كراوه‌. هه‌واڵنێری ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی به‌ڵگه‌كان زۆره‌ و كاتێكی فراوانی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net