ده‌ركردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی موخابرات له‌ گیلان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موخابراتی ئوستانی گیلان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی موخابراتی ده‌ركردووه‌.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاران، هۆكاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان، هۆشدار به‌ كرێكارانی دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ بووه‌ تاكوو به‌دواداچوون بۆ داخوازییه‌كانیان نه‌كه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی بێكاركراو زیاتر له‌ ٢٨ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌بووه‌، كاتێك په‌یمانكاری تازه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی موخابراتی گیلان واژۆ كردووه‌، قه‌راردادی كرێكارانی نوێ نه‌كردۆته‌وه‌. كرێكارێك له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی موخابرات به‌دواداچوونی زۆری بۆ مافه‌كانیان كردووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر له‌ ٤٠٠ سكاڵای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ران و په‌یمانكاران تۆمار كردووه‌ و شیركه‌تێكی په‌یمانكاری‌ بڕی ٢٩ ملیۆن تمه‌ن جریمه‌  كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net