ده‌ركردنی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له‌ ئۆسترالیا

سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئۆسترالیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند به‌ هۆی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر یه‌هودییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌وه‌، باڵوێزی ئێرانیان له‌و وڵاته‌ ده‌ر كردووه‌ و باڵوێز خانه‌ی ئێرانیان داخستووه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان،ئانتۆنی ئالبانیزیسه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی ئۆسترالیا بڕیاری داخستنی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی، ده‌ركردنی باڵوێزی ئێران و هه‌روه‌ها داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئۆسترالیا له‌ ئێرانی ده‌ركرد. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هۆی كرده‌وه‌ تێرۆریستییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به‌ شارومه‌نده‌ یه‌هودیه‌كانی وڵاتی ئۆسرالیایه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ئێرانی به‌كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ وشه‌رئه‌نگیزانه‌تۆمه‌تبار كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net