ده‌ركردنی سزای دوو جار ئێعدام به‌ سه‌ر سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ئه‌هواز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی پووشپه‌ڕ، سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئه‌هواز به‌ ناوه‌كانی فه‌رشاد ئێعتیمادیفه‌ر، مه‌سعوود جامعی و عه‌لیڕه‌زا مه‌رداسی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازیئه‌دیبی مێهرهه‌ر یه‌كه‌و به‌ دوو جار ئێعدام و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز، ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیافساد فی لاراض،ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیموته‌بلیغ دژی نیزامهه‌ر یه‌كه‌و به‌ دوو جار ئێعدام و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ دوو به‌ندكراوسی سیاسی هاودۆسیه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ به‌ ناوه‌كانیسامان حۆرمه‌ت نژادوداوود حۆرمه‌ت نژادبه‌ ١٢ و ١٥ ساڵ زیندان سزا دراون. ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌ خه‌ڵكی شارستانی باشت له‌ ئوستانی كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د بوون و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net