به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، جه‌له‌سه‌ی لێپێچینه‌وه و تۆمه‌تباركردنی “شه‌یدا سابری جوو” به “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپێشاندان” به‌ڕێوه‌چوو و دادگای شاری یاسووج كه‌یفه‌رخواستی بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ده‌ركرد.
“شه‌یدا سابری جوو” له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی یاسووج بانگهێشت و سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵایه‌ك به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا و له كۆتاییدا به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. شه‌یدا ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش پێنج ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو ساڵی ڕابردوو و له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك تا كۆتایی قوناغه‌كانی دادڕه‌سی له زیندان ئازاد كرابوو.