ده‌ركردنی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی فولادی ویان له‌ هه‌مه‌دان

به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، كارخانه‌ی فولادی ویان له‌ شاری هه‌مه‌دان كار و چالاكییه‌كانی ڕاگرت و ١٢٠ كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ركرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٢٠ كرێكاره‌ چوار بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریان بووه‌ و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ئاكامێكی نه‌بووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه هۆكاری ده‌ركردنی كرێكارانی بۆ نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و نه‌دانی وامی بانكی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ حاڵێكدا شیركه‌ت وامی وه‌رگرتووه‌ و كه‌س نازانێت پاره‌كه‌ی له‌ كوێنه سه‌رف كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net