ڕۆژی ٦ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شارۆچكه‌ی په‌ره‌ندی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی پێشتر و له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوك و براكه‌ی به ناوه‌كانی نه‌سرۆڵڵا و ئه‌رده‌وان فه‌لاحی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌و سێ شارومه‌نده بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیسفه‌هان ئه‌شكه‌نجه و دواجار بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ هاووڵاتیه له‌لایه‌ن قازی ئه‌فشارییه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم“، “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حاكمه كراون.