4
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، “پارسا قاسمی” لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ خه‌ڵكی شاری بێهبه‌هان، سه‌ر به پارێزگای خوزستان، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو، ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له نێو قوتابخانه‌دا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “بێڕێزی به ڕێبڕرایه‌تی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته به شێوازی كاتی ئازاد كرا.