ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی كۆماری ئیسلامی له‌ دانمارك

ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی ده‌ریایی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی دانمارك ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه‌ كه‌ به‌ ئاڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ ئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌نگه‌ری گرتبووه‌.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کەشتییەك به‌ ناوی “نۆرا” كه‌ پێشتر بە ئاڵای کۆمۆرۆسه‌وه‌ هاتوچۆی ده‌كرد، له‌ لایه‌ن وڵاتی دانماركه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌رپرسانی وڵاتی كۆمۆرۆس، دانماركیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ کە ناوی ئەم كه‌شتیه‌ لە لیستی كه‌شتییه‌ تۆماركراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا نییه‌ و هه‌ر بۆیه‌ کەشتییەکە تا کاتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی دروست ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیردرێت. بەگوێرەی دوایین زانیارییه‌كان، «نورا» ئێستا بە ئاڵای کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ تۆمار کراوە و به‌ گوێره‌ی یه‌كێك له‌ ڕاپۆرته‌كان، ژمارەی ناسنامەی ئەم کەشتییە هاوبەشه‌ لەگەڵ كه‌شتییه‌كای دیکە کە پێشتر لە لیستی گه‌مارۆی وڵاتە یەکگرتووەکاندا تۆمار كراوه‌.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net