
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، پاش خۆپێشاندانی خه‌ڵك له ڕۆژه‌كانی ١٨ و ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناوه‌نده پزشكییه‌كاندا گرتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به گۆڕینی شیفتی هاتوچۆنی كادری ده‌رمان و هه‌روه‌ها دیاری كردنی ساعاتی كاری نه‌خۆشخانه‌كان، ده‌یه‌وێت هه‌موو كاره‌كانیان له كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ڕژیمدا بێت و هه‌روه‌ها بتوانن پاشان كۆمه‌ڵێكی زۆر له برینداران ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. شایانی باسه كه تاكوو ئێستا، ژماره‌یه‌كی زۆر له برینداران له شاره‌كانی زه‌نجان، شیراز، ئیسفه‌هان، تاران و چه‌ندین شاری دیكه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم كراون.