به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو مێرمنداڵی كچی خه‌ڵكی قه‌زوێن به ناوه‌كانی “ئایدا موراد بێهرووزی” و “هه‌ستی محه‌ممه‌دحسێنی” له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢وه كه بۆ مه‌دره‌سه له ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه، ونبوون و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له ئاست بێسه‌روشوێنكردنی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌و دوو كچه به‌رپرسیارن.
“ئایدا مورادبێهرووزی” كچی “سووری بابایی” به‌ندكراوی سیاسی و “ڕه‌زا مورادبێهرووزی” به‌ندكراوی سیاسی پێشووه. سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی باوكی ئایدا بۆ كه‌ڵانته‌ری، ئیداره‌ی ئاگاهی، ئیتلاعات و دادگوسته‌ری هیچ وڵامێكی له‌سه‌ر چاره‌نووسی كچه‌كه‌ی وه‌ر نه‌گرتووه و مه‌ئموورانی ڕژیم وتوویانه كه ئێمه ناتوانین بیاندۆزینه‌وه. له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا دادستانی و سه‌رۆكی دادگوسته‌ری موحهمهدییهی قه‌زوێن به ناوی “فه‌تحۆڵڵا عه‌لی محه‌ممه‌دی” به “سووری بابایی چگینی” له چالاكانی مافی ژنان و كارزاری نا بۆ حیجابی ئیجبارییان وتووه: “بۆ بینینی كچه‌كه‌ت ئه‌بێ ڕووسه‌ری بده‌ی به سه‌رتا و داوای لێبوردن بكه‌ی تاكوو به دانانی وه‌سیقه و پێبه‌ندی ئهلهكترۆنی ئازاد بكرێی و كچه‌كه‌ت له ئامێز بگری”.