ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاری شنۆ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌  ٢٧ و ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شنۆ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌میر  ڕه‌حمانی” و “شه‌هرام شاهی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوی “ئه‌میر ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی تاچین ئاوای شنۆ له‌ هێرشی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ دادگای ئه‌و شاره‌ و دواجار بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای شاری شنۆ بڕیاری ١٥ ڕۆژی به‌ندكرانی بۆ ئه‌و شارومه‌نده‌ ده‌ركردووه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ئه‌میر ئاوا، به‌ ناوی “شه‌هرام شاهی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌ كه‌ هه‌مان ڕۆژ هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ به‌ ناوی “فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌دی” دانیشتووی گوندی تاچین ئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net