13
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ژێوار”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا به ناوه‌كانی “نه‌زیر و حسێن ئاداك” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “حسێن و نه‌زیر ئاداك”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شونێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. پاش شه‌ش ڕۆژ بێ سه‌روشوێن بوونی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان ئاكامێكی نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.