
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیلام و مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ره و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوی “سۆران سه‌حراگه‌رد” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. هاوكات موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی شاری ئیلام به ناوی “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.