ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سه‌جاد مه‌له‌كشایی” له‌ قوروه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی قوروه‌ به‌ ناوی “سه‌جاد مه‌له‌كشایی” به‌ بیانووی بانگه‌شه‌ بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ڕژیم، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌جاد مه‌له‌كشایی” له ‌گرته ویدیۆیه‌كدا داوای له‌ خه‌ڵك كردووه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ڕژیم دا به‌شداری نه‌كه‌ن چوونكه‌ خیانه‌ت به‌ خوێنی گیانبه‌ختكردووان ده‌كه‌ن‌. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كلیپه، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و شارومه‌نده‌ و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سه‌جاد خاوه‌نی فرۆشگای “وه‌ن ماركێت” له‌ شاری قوروه‌یه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net