ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٨ و ١٩ی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “حسێن باپیروه‌ند” و “فه‌رشاد ئایینی” له دێهلۆڕان و “ئیره‌ج محه‌ممه‌دزاده” ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی جوانڕۆر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
“حسێن باپیرووهند” و “فه‌رشاد ئایینی” مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” هەر یەکەو بە دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون. ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر دوو جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ئیره‌ج محه‌ممه‌دزاده” ڕۆژنامه‌نووسی ته‌مه‌ن ٤٥ی ساڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ پاش بانگهێشت بۆ دادگای جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه دكتۆر “ئیره‌ج محه‌ممه‌دزاده” ڕۆژنامەنووس، چالاکی میدیایی، بەڕێوەبەری کەناڵی تلێگرامی (تیتر غەرب) و خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان لەیەکێک لە زانکۆکانی تارانه که پاش به‌ندكران بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوازراوه‌ته‌وه.