ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاركانی سه‌رده‌شت و پیرانشار به‌ ناوه‌كانیخالید محه‌ممه‌دیان،ئه‌مین بازیانو وه‌یسه ناسراو به‌سایكۆ ڕۆژله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خالید محه‌ممه‌دیان خه‌ڵكی گوندی نستان و دانیشتووی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ته‌ و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ڕفێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی ئه‌مین بازیان ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و وه‌یسه ناسراو به‌سایكۆ ڕۆژله‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. به‌ ڕفاندنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌، ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پیرانشار بۆ شه‌ش كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانیان ڕوون نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net