32
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “شەعبان موریدی” لاوی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “شه‌عبان موردیدی” له شه‌قامی شافعی جوانڕۆ و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه “شەعبان موریدی” لە کاتی بزووتنەوەی ژینا و هەروەها لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.