3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “عه‌لی ئه‌سه‌دوڵڵاهی” نووسه‌ر و ئه‌ندامی كانونی نووسه‌رانی ئێران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیم به هێرش بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكوانه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕاون و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌ن له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی یان شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له بهردستدا نییه.