29
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، “ناهید خوداجوو” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
كاتژمێر ١٢ و نیوی نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له مه‌ئموورانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی یه‌كێك له دۆستانی “ناهید خوداجوو” له شارۆچكه‌ی فه‌ردیسی كرهج و ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هێزه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها ده‌ستیان دایه پشكنینی ماڵه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی ناوبراودا گرت. “ناهید خوداجوو” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له ساڵی ٩٨ی هه‌تاویه كه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.