32
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به ناوی “سابیر ئیبراهیمی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سابیر ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ئاڵكاوێ”ی سه‌ر به شاری شنۆ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.