40
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی “ڕامین زه‌له” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “ڕامین زه‌له” و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه.