ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ هاووڵاتی له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی كوردستان

‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو، ١٠ هاووڵاتی له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی كوردستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ١٠ هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌شره‌ف پیشگام، سینا كه‌ره‌می، به‌ردیا ده‌رویشی، بێهنام فه‌تحی، ئێقباڵ پیری، موبین محه‌ممه‌دزاده‌، ئێحسان ئه‌حمه‌دی، حسێن كه‌ره‌می، محه‌ممه‌د مورادی و ئه‌حمه‌د خوسره‌وی” له‌ شاره‌كانی “سنه‌، گیلانغه‌رب، جوانڕۆ، دێهلۆران و سه‌قز”، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net