ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٨ شارومه‌ندی عه‌ره‌ب له‌ پارێزگای خووزستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی دا، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ پارێزگای خووزستان ٨ شارومه‌ندی عه‌ره‌بیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ٨ كه‌س به‌ ناوه‌كانی عیماد مه‌زره‌عه، حسێن ئالبۆعۆبه‌ید، حسێن شه‌لیباوی، مه‌عله شاوردی، موحسن به‌ریهی، ئه‌حمه‌د زه‌نبووری، تارق جه‌نامی و باقر شاوردی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر له‌ ٤٩ شارومه‌ندی عه‌ره‌ب له‌ پارێزگای خووزستان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net