ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٩ كه‌س له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، ٩ هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌زه‌خی سه‌ر به‌ شڕناخ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی زه‌ویگه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی هه‌زه‌خی شڕناخ و وێڕای پشكنینی ماڵی دانیشتووانی گونده‌كه‌، ٩ كه‌سیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ڕفاندووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ باكووری كوردستان، هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و ٩ شارومه‌نده‌ دیار نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net