86
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئیسفه‌هان چالاكێكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان به ناوی “مریه‌م(مه‌رزیه) جه‌لالی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم “مریه‌م جه‌لالی”یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو پێشتریش پێشینه‌ی بانگهێشت و به‌ندكرانی هه‌بووه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌یه‌كیان له ژێر ناوی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” بۆ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه درووست كردووه.