25
سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: چه‌ند كه‌س به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌بێ ئاماژه‌دان به ناوی ئه‌و كه‌سانه ڕایگه‌یاند: به‌ندكراوان بابه‌تی نایاساییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه. مه‌زموونی ئه‌و بابه‌تانه “تێكدانی ئاسایشی گشتی و بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” بووه و به‌و بۆنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه.