7
ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شارستانی قه‌سری شیرین به ناوی لوقمان وه‌یسی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لوقمان وه‌یسی په‌یڕه‌وی ئایینی یارسانه و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانووه‌كه‌ی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیران ده‌ست نه‌كه‌وتووه.