5
ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه كرێكارێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی ئاوات باباخانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
ئاوات باباخانی له دووكانێكی جلشۆری كاری كردووه و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ست دا نییه.