3
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو پارێزه‌ر خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێ هه‌واڵه‌كان، “حسام پور ئه‌حمه‌دی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و ئه‌ندامی كانونی پارێزه‌رانی پارێزگای گیلان، زیاتر له یه‌ك حه‌فته‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی لاكانی ڕه‌شتدا ڕایئه‌گرن. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتی ٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، “شه‌هرزاد شهربیانی” پارێزه‌ری پایه یه‌كی دادگوسته‌ری له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا زیانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.