9
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو به ناوی ئه‌كبه‌ر باقری، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌كبه‌ر باقری چه‌ند نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه و پێشتر له زیندانه‌كانی ئێڤین، تارانی گه‌وره و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له مافه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.