58
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی گوڵان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شارستانی مه‌لێكانی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به هۆی بڵاوكردنی بابه‌ت له‌سه‌ر مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌كبه‌ر یووسفی” له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شارستانی مه‌لێكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گوازراوه‌ته‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه پۆلیسی فه‌تا به بڵاوكردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێك هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد كه ئه‌گه‌ر بابه‌تی درۆ و نه‌شیاو له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاو بكه‌نه‌وه، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.