ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی وریشه مورادی له‌ شوێشه

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، كه‌ریم ئه‌سغه‌ری هاوژینی خۆشكی وریشه مورادی، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی شوێشه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنی كاری كه‌ریم ئه‌سغه‌ری و ئه‌و شاروومه‌نده‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net