7
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، مه‌هسا شه‌فێعی، خۆشكی هه‌میشه زیندوو نیما شه‌فێعی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری یاسووج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
نیما شه‌فێعی، له كاتی ده‌ربڕینی خۆشی به‌هۆی دۆڕانی یانه‌ی قووتباڵی ئێران به ئه‌مریكا له ساڵی ١٤٠١، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، مه‌هسا شه‌فێعی خۆشكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی مه‌هسا له‌به‌رده‌ستدا نییه.