ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی بنیامین ڕه‌حیم پور و هیوا و شوجاعی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له سنه و پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
بنیامین ڕحیم پور، ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ئاوێهه‌نگی سه‌ر به شاری سنه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه و دواتر بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه. به‌و وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم وێڕای بێڕێزی كردن، دووربینه‌كانی دووكانی بنیامینیان زه‌وت كردووه و دواجار چوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی و چه‌كیان له ژن و منداڵه‌كه‌ی دا كێشاوه. هێزه‌كانی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هیوا شوجاعی هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به شێوه‌ی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پیرانشار گه‌یشتووه‌ته شه‌ش كه‌س.