ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، “جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ له هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه دادگای شاری ورمێ تا ٢٦ی خاكه‌لێوه ده‌رفه‌تی به “جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد دابوو تا به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی خۆی ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان بكات، به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٢، “جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد” له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم”، “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان”، “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” به پێنج ساڵ و دوو مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه ناوبراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژیناش له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.