ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌مید عه‌زیزی موعه‌لیمی خه‌ڵكی كامیاران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، حه‌مید عه‌زیزی، موعه‌لیمی گونده‌كانی پاڵنگان و گازرخانی سه‌ر به‌ شارستانی كامیاران، پاش بانگكران بۆ حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.

به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌زیزی، به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی حه‌مید بێ ئاكام بووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. حه‌مید عه‌زیزی ده‌رچووی بواری دكتۆرای زانیاری په‌یوه‌ندیی و میدیاكان له‌ زانكۆی عه‌لامه‌ ته‌باته‌بایی تارانه‌ و پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net