48
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، حه‌وت هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی شنۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به‌و جۆره ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشته ١٤ كه‌س.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌وت هاووڵاتی به ناوه‌كانی “حسامه‌دین مه‌حموودی” خه‌ڵكی گوندی كانی سوور، “ئومید ڕه‌شیدپاك” خه‌ڵكی گوندی عه‌لی ئاباد، “فه‌خره‌دین موده‌ڕسی” خه‌ڵكی گووندی دێ شه‌مش، “ڕه‌حیم ڕه‌فعه‌تی” و “سه‌لاح قازی” خه‌ڵكی شاری شنۆ، “مه‌ولوود ڕووستا” و “حه‌سه‌ن ڕه‌سووڵی” خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن نووران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.