ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “خەدیجە مەهدیپوور”، خەڵکی شارستانی ئەیوانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، لە کاتی جێبەجێکردنی کاری ئیداریی لە تاران، لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە دەستبەسەر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی “خه‌دیجه مێهدی پور” توندووتیژییان نواندووه. ئەو بەندکراوه سیاسییه‌ی پێشوو ئامادە نەبووە بەڵێننامە واژۆ بکات و دوای واژۆکردنی نامەی سەلامەتی خۆی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، ئازاد کراوە. “خه‌دیجه مێهدی پور” سەرەتای مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە” بە ٣ مانگ زیندان سزا درا و ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژی هه‌مان ساڵ به مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.