ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی به‌فرانبار، داوود حه‌دادی شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌ئیی پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، داوود حه‌دادی له وڵاتی توركیا ژیاوه و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢، جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢، له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان سزا درابوو.