ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دكتۆر “بەختیار محەممەدزادە” له‌ ئیلام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی شەممە، ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دكتۆر “بەختیار محەممەدزادە”، هاووڵاتی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئیلام كراوه‌.

دكتۆر “بەختیار محەممەدزادە” لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١، دوای بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ پاش دوو مانگ به‌ندكران، به‌ دانانی بارمته‌ی سێ ملیارد تمه‌نی و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو پێش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له‌ ده‌ڕه‌شاری ئیلام ده‌رمانخانه‌ی هه‌بووه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانانی ١٤٠١ پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیلام به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net