7
بەیانی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دکتۆر ڕێبەر مەحموودزادە، خاوەنی بڕوانامه‌ی دوکتۆرا لە بواری فەلسەفە و مامۆستای پێشووی زانكۆ، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێبەر مەحموودزادە بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شنۆ گوازراوه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ست دا نییه.