65
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌یان شارومه‌ندی كوردی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه به بیانووی هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌گه‌ڵ گورانی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، له شاری باتمان ١٥ كه‌س، له مێرسین ١١ كه‌س، له ئیستانبوول ١٣ كه‌س و له سێرت شه‌ش كه‌س به بیانووی پۆشینی جلی كوردی و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌گه‌ڵ موزیك، هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ده‌وڵه‌تی تورك به هۆی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دستبه‌سه‌ر كراون.