14
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا به‌لانیكه‌م ١٧٦ كه‌سی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له پ.ك.ك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
پاش هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی پ.ك.ك بۆ سه‌ر كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌هباد له ئانكارا كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س، ده‌وڵه‌تی تورك ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی له باكووری كوردستان ده‌ستپیكردووه و هاوكات شاره‌كانی ڕۆژئاوا، شه‌نگال و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به چڕی بۆردوومان ده‌كات. به‌پێی زانیارییه‌كان، به لانیكه‌م ١٧٦ كه‌س له ٣٠ ئوستانی توركیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له پ.ك.ك ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی به‌ندكراوان بڕواته سه‌ره‌وه.