3
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٢٤ هاووڵاتی له شاری بۆكان و چوار شارومه‌ند له پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د مام شه‌ریفی، سادق مه‌حموودنژاد، سه‌یدڕه‌حمان حسێنی و ئاریان مه‌شایێخی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها له شاری بۆكان به لانیكه‌م ٢٤ هاووڵاتی كه ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.