ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، ده چالاكی ژینگه‌یی به‌شدار له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “ئیسماعیل كه‌ریمی”، له شاری كامیاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی ڕابردوو، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئیسماعیل كه‌ریمی” چالاكی ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردوو له ئاگری دارستانه‌كانی گوندی كانێشهی كامیاران، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گوندی نه‌جه‌ف ئاوا به‌ڕێوه چوو و ئاماده‌بووان دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت” و “كاك ئیسماعیل قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه”یان به‌رز كرده‌وه. پاش مه‌راسمه‌كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و ده كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ناسناوی شه‌ش كه‌سیان بریتیه له: “حیسام مێهدی”، “ئه‌میر نه‌دیمی”، “فه‌ریده وه‌یسی”، “حه‌مید سه‌بزه”، “ئامانج قوربانی” و “فه‌رزین مۆوه‌فه‌قی”.