“خالد مه‌حموودی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری ڕه‌وانسه‌ر و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پێشووی شۆڕشی ژینا، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان، “خالد مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “شانه‌ڕه‌ش”ی سه‌ر به شارستانی ڕه‌وانسه‌ر، له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی جوانڕۆدا به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان ڕاگوێزرابوو. ئه‌و هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به ئێعترافی ئیجباری دژ بۆ خۆی كرا. “خالد مه‌حموودی” پاش چوار مانگ به‌ندكران، ڕۆژی شه‌شی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.