6
ڕۆژی پێجشەممە ٢٥ی گوڵان، دوو برای خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن ئاوای سه‌ر به شاری بۆكان به ناوه‌كانی عه‌زیز و ئومید عه‌بدۆڵڵازاده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت سه‌ره‌تا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی عه‌زیز عهبدۆڵڵازادهی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. پاش یه‌ك ساعه‌ت ئومید عهبدۆڵڵازادهی ته‌مه‌ن ٣٥ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و زیندانی كراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه.