5
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌عید سه‌لیمی مه‌جد و كوڕه ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌كه‌ی به ناوی پارسا سه‌لیمی مه‌جد، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراون. گوشاری جه‌سته‌ی و ده‌روونی مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ردووگیانی تێك داوه و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی گوشارهێنانه‌وه ئه‌و دوو به‌ندكراوه ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ بكه‌ن.