ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی” دوو برای خەڵکی گوندی “بەردەڕەش“ی سەر بە شاری بانە، پاش بانگکران بۆ دادگای تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.
“جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی“، سەرەتای مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئەو ناوەندە ئەمنیهتیه لە تاران گوازرانەوە. ئه‌و دوو هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش و پاش ماوه‌یه‌ك، له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١دا هه‌ر یه‌كه‌و به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥ ملیارد تمه‌نی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای تاران ئازاد كران. به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌ماڵ و كه‌ماڵ عه‌بدۆڵڵاهی بە تۆمەتی ده‌ربازكردنی كه‌سانێك له سنووری بانه كه ده‌ستیان له كوشتنی “موحسن فه‌خریزاده“دا بووه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.